سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی ٢٠ ڕۆژ لە گرتنی ئارام سەبزی گەنجی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بۆکان و بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەکەی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
ناڕوونیی چارەنووسی ئەو لاوە لە حاڵێکدایە کە بە وتەی کەسە نزیکەکانی خانەوادەکەی، ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەیە و دەستی ڕاستی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شکاوە و بە سەختی برینداربووە. ناوبراو تەنانەت لە خزمەتی زۆری سەربازی بە هۆی کارتی سووری سەربازی بەخشراوە.
ئارام سەبزی ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوای هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەیان گیراوە و کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو موبایل و کۆمپیوتەرەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرا.