پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، دوو گەنجی خەڵکی گوندی ویژنان لە بەشی ناوەندی شارستانی گەیلانغەرب، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بان ساراتی سومار تووشی پەڕینی ئەندامی جەستە و برینداربوونی سەخت بوون.
یەکێک لەو گەنجانە ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوەکە هەردوو قاچ و دەستێکی لەدەستداوە، هاوڕێكەشی تووشی برینێکی سەختی چاو و سەری بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم حەوت هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکان بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنی گیانیان داوە و ٢٠ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون یان ئەندامی جەستەیان پەڕیوە.