شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بەغدا

کوژرانی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بەغدا
دەنگی خەباتی کوردستان

ماڵپەڕی عەرەبی سکای نیوز ڕایگەیاند، سێ ئەندامی گرووپی ترۆریستی حەشدی شەعبی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کاتی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدا کوژراون.
ئەم هێرشە لە ڕێگەی سێ مووشەکی ڕێنماییكەرەوە بۆ ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلمشتەل لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی عێراق ئەنجام دراوە.
هەندێک لە میدیا عەرەبییەکان ئەم ئۆپەراسیۆنەیان بەستەوە بە هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکا بۆ کوشتنی سێ سەربازی ئەم وڵاتە لە هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان لە تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی بەغدا دوو لە بەرپرسەکانیان کوژراون کە یەکێکیان بەرپرسی چالاکییەکانی دەرەوە بووە، ئەوی دیکەشیان بەرپرسی چەک بووە.
ئەو دوو سەرکردەیەی کەتائیبی حزبوڵڵا کە کوژراون ناویان ئەبوباقر ئەلساعدی و حاجی ئەرکان ئەلعلیاوی-یە.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا-سێنتکام، لەڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی ئەمشەوی مەشتەلی بەغدای لە ئەستۆ گرت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاتژمێر ۰۹:۳۰ ئەمشەو، هێرشێکی یەکلایەنەمان کردە سەر  کەتیبەکان حزبوڵڵا لە بەغدا، لە هێرشەکەشدا سەرکردەیەکی حیزبوڵڵامان کردە ئامانج کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بووە لە هێرشەکانی سەر ئەمریکا لە ناوچەکەدا. لە هێرشەكەشدا هیچ هاووڵاتییەكی سڤیل نەکوژراوە.

9 مانگ و 15 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بەغدا

کوژرانی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بەغدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن