سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆكان بەکار هێناوە

ڕژیمی ئێران کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆكان بەکار هێناوە
دەنگی خەباتی کوردستان

میدیاکانی ئاڵمان دەستیان بە چەند بەڵگەیەک گەیشتووە کە دەریدەخات کۆمپانیای "جی ئای سی ئینترنەشناڵ" وەکوو ژێربەشی هۆڵدینگی غەدیری سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران، چالاکی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی ئاڵمانی، کۆمپانیای "جی ئای سی ئینترنەشناڵ"  لە دۆسێلدۆرفی ئاڵمان، ڕۆڵی پشتیوانی و دابینکردنی دارایی بۆ هێزە چەکدارە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئێرانی لە ئەستۆیە.
هۆڵدینگی غەدیر کە سەر بە سپای ترۆریستی پاسدارانە لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیای جۆراوجۆر لە بوارەکانی نەوت، ماددە شیمیاییەکان و بیناسازیدا پێوەندیی هەیە.
ئەم هۆڵدینگە لەلایەن ئەمریکاوە وەک بەشێکی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانی ڕژیم، گەمارۆی خراوەتە سەر.
جی ئای سی ئینترنەشناڵ بەشێک لەو تۆڕە بەربڵاوەیە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان و دریژەدان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییە نێونەتەوەییەکان دایمەزراندووە.

9 مانگ و 25 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆكان بەکار هێناوە

ڕژیمی ئێران کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆكان بەکار هێناوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن