شیلان محەممەدی
ووڵاتی ئێران کە بە ووڵاتی تەمەدون و ئێرانی باستان ناسراوە و حەشیمەتی نزیک بە 80 ملیۆنە، بەڵام رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی هەژار و برسی و لە 40
شیلان محەممەدی
ووڵاتی ئێران کە بە ووڵاتی تەمەدون و ئێرانی باستان ناسراوە و حەشیمەتی نزیک بە 80 ملیۆنە، بەڵام رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی هەژار و برسی و لە 40 ساڵی رابردوودا ووڵاتێکی پڕ قەیران و کێشە بووە. ووڵاتی ئێران سەردەمانێک لە زۆربەی پێشکەوتن و دەسکەوتەکاندا لەسەر ئاستی جیهانیدا خاوەن پلە بووە، بەڵام لەئێستادا و ئەوە بۆ ماوەی چوار دەیەیە لەلایەن کۆمەڵێک ئاخوند و مەلای خوێنمژ، لەگەڵ گەورەترین قەیران و نەهامەتی و کێشە دەست و پەنجە لێ دەدات. ووڵاتی ئێران خاوەن سەرمایەیەکی زۆری سروشتی و داهاتێکی بەرزە، بەڵام خەڵکەکەی بە هەژارترین خەڵک دەناسرێن، چونکە ئاخوندان و جەللادە کاربەدەستەکانی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتەدا، ماوەی چل ساڵە قوت و سامانی ئەو ووڵاتە و خەڵکەکەی خەرجی عەیاشی و گەندەڵی و خۆشگوزەرانی خۆیان و دەست و پێوەندەکانیان دەکەن، ئەو سامانەی کە موڵکی ئەو خەڵکەیە، خەرجی دروست کردنی گروپ و تاقمە ترۆریستیەکان، پشتیوانی لە دەسەڵات و رژیمە دیکتاتۆرەکان، دروستکردنی چەک و تەقەمەنی و چەکی ناوکەیی و کۆمەڵکوژ، بڵاوکردنەوەی فەساد و بێ ئەخلاقی لەناو ووڵات و هەناردەکردنی بۆ ووڵاتانی دراوسێ، وە هەتا دوای....
ئەوە لە حاڵێکدایە بۆ خەڵکەکەی خۆشی جگە لە سەرکوتکردن، لەداردان، زیندانی کردن، چاودەرهێنان، دەست برین، لێدان و بگرە و بەردە، فەسادی ئەخلاقی، ماف پێشێلکردن، وە لەسەروی هەمووشیانەوە و بەپلەی یەکەم فەقرو هەژاریەکی کوشندە کە بەرۆکی بە هاووڵاتیانی ئەو ووڵاتە گرتووەو رۆژانە دیاردە و کارەساتی جەرگبری بەدواوە دێت، کردووەتە دیاری.
هاووڵاتیانی ئێران بە هەموو پێکهاتە و چینەکانیەوە گیرۆدەی ئەو سیستم و نیزامە دواکەوتوو و ماوە بەسەرچووەن و رۆژانە لەگەڵ هەموو پێشکەوتنە جیهانیەکان، ئەمان لەگەڵ دیاردەی تازە بەرەوروو دەبنەوە، بۆ وێنە: دیاردەی کارتۆن خەو، ماشین خەو، چادرنشینی، کۆچکردنی هاووڵاتیان، خۆکوشتن و کوشتن .... کە ئەمانە و زۆر دیاردە و حاڵەتی دیکە هەمووی بەهۆی سیاسەتی چەوت و دژە خەڵکی دەسەڵاتدارانی رژیمەوە سەرهەڵدەدەن و کاریگەری خراپ و دڵتەزێن لەسەر رۆح و جەستەی برینداری کۆمەڵگە دروست دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژانە دەبینین فشارە ئابووریەکان بۆ سەر رژیم لە زیادبووندایە و رژیمیش هەوڵی تەواو دەدات کاریگەری گەمارۆ ئابووری و سیاسیەکان رووبەرووی خەڵک بکاتەوە و کاریگەری فشار و زیانی گەمارۆکان لەسەر خۆی کەمکاتەوە، و بەو شێوە بتوانێ زیاتر خۆی راگرێ، ئەوەش وەک دەبینین پەرەی بە زیاتر هەژار و برسی بوونی خەڵک داوەو تا دێ دیاردە کۆمەڵایەتیەکان لە زیادبووندان و دەسەڵاتداران هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریان نادەن. دەسەڵاتدارانی رژیمیش لە وەها دۆخێکدا نەک هەوڵیان نەداوە بیر لە چارەنووسی خەڵک و دۆخی خراپی کۆمەڵگەی ئێران بکەنەوە، بە هۆی یاخیگەری و پەلاماری کەشتیە نەوتیەکان و مەترسی دروست کردن بۆ سەر قازانجەکانی ئامریکا و ووڵاتان، کۆدەنگی جیهانی لەدژی دروست بووەو بە بەردەوامی مۆرە و کاربەدەستان و دام و دەزگاکانی دەخرێنە لیستەی تیرۆر و گەمارۆکانەوە.
بێ دەربەستیەکانی رژیم لە حاست چارەنووس و ژیانی خەڵکی ئێران توورەیی و بێزاری هەموو چین و تووێژەکانی گرتووەتەوە، بە درێژە کێشانی ئەو دۆخە نارەزایەتیەکان بەرینتر و گشتگیرتر دەبێتەوە و هێماکان ئاڵووگۆڕێکی بنەڕەتی لە ئێرانمان نیشان دەدات و هەروەک شارەزایان و چاودێرانی دۆخی ئێران شێمانەی دەکەن، رژیمی ئاخوندی دوا رۆژەکانی تەمەنی دەباتەسەر و جەماوەری ئێران بە شۆرشێکی جەماوەری و شۆرشگێڕانە بریاری یەکلاکەرەوە لە راستای گوزار لە سیستەمی ئاخوندی و دامەزرانی دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و خەڵکی هەنگاو دەنێن.