پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەئامانج کرانی ئۆتۆمبیلێكی ئەندامانی حیزبوڵڵای لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل

بەئامانج کرانی ئۆتۆمبیلێكی ئەندامانی حیزبوڵڵای لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ڕۆژنامەی "ئەلنەهار"ی لوبنان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی حیزبوڵڵای لوبنان كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کراوەتە ئامانج.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، لەم هێرشەدا عەباس ئەلدبس ناسراو بە "حاج عەبدوڵڵا"، یەکێک لە ئەندامانە باڵاکانی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێکخەری ئۆپەراسیۆنە ترۆریستانەکانی سپای پاسداران، لەم هێرشەی ئیسرائیل دا کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، ترۆریست عەباس ئەلدبس بەرپرسی ڕێکخستنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی گرووپەكانی سەر بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لە سووریە بووە.
ئەم هێرشە لەلایەن درۆنێکی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک کە ئەندامانی حیزبوڵڵایان هەڵگرتبوو لە دەروازەی شاری نەبەتیە کە دەکەوێتە باشووری لوبنان كراوە.

9 مانگ و 12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەئامانج کرانی ئۆتۆمبیلێكی ئەندامانی حیزبوڵڵای لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل

بەئامانج کرانی ئۆتۆمبیلێكی ئەندامانی حیزبوڵڵای لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن