سەیوان سەحیحی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنوری سارداو کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی یەک شەممە ۲۲ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوری سارداوی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە. ناوی ئەم کۆڵبەرە سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی بلەکێی سەر باشاری بانە ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان فیشەک بەر سکی کەوتووە و گیانی داوە.