بەپێی ڕاۆپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، لەڕۆژانی ڕابردوودا شێرکۆ حیجازی، لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژین لە شاری سەقز بە تۆمەتی ساختەی "بەشداریکردن لە پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی" سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران، بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامەتی لە حیزبەکانی دژبەری حکوومەت" سزای ٣١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران و سەرجەم سزای ٦ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی زانیارییەكان قورسترین سزا واتە سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی بەندکران بە سەری دا جێبەجێ دەکرێت و ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوونە دەرەوە لە ئێران بێبەریکراوە.