پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای ناڕەوا بۆ سەر حەوت کەس گیراوەکانی سەقز 

سەپاندنی سزای ناڕەوا بۆ سەر حەوت کەس گیراوەکانی سەقز 
دەنگی خەباتی کوردستان

حەوت کەس لە گیراوەکانی سەقز، بە ناوەکانی "هیوا جەهانی" تەمەن ٤٠ ساڵ، "شێركۆ (خالید) حیجازی" تەمەن ٤٠ ساڵ، "هیوا تاتائی" تەمەن ٤٨ ساڵ، "سەفا عائیلی" تەمەن ٢٧ ساڵ، "محەممەدئازاد ئەمینی" تەمەن ٥٢ ساڵ ، "سەمیرا ئەحمەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و "ئومێد موقەدەس" تەمەن ٤٤ ساڵ، لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە سەقزەوە زیندانیکردن، غەرامە و سزای تەواوکەر بەسەریاندا سەپاوە.
ئەم سزا ناڕەوایانە ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕێبەندان بەو حەوت هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە و لە ماوەی بیست ڕۆژدا دەتوانن لە بێدادگاکانی تێهەڵچوونەوەی ڕژیم لە پارێزگای سنە داوای پێداچوونە بکەن.

9 مانگ و 8 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای ناڕەوا بۆ سەر حەوت کەس گیراوەکانی سەقز 

سەپاندنی سزای ناڕەوا بۆ سەر حەوت کەس گیراوەکانی سەقز 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن