٥٤ ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوایان کردووە میلیشیای حوسییەكان کە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بخرێتە لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییە خاریجییەكان.
لەم نامەیەدا کە بە دەستپێشخەری درل ئایسا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران نووسراوە، کاری بایدن لە دانانی حوسییەکان لە لیستێکی جیادا لە ژێر ناوی "گرووپی ترۆریستی جیهانیی تایبەت" لە جیاتی لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییە خاریجییەكان ڕەخنەی لێگرا.