خەباتمێدیا: لە ووڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان دا رۆژانە کارەسات و دیاردەی کۆمەڵایەتی و مرۆی روودەدەن لەسایەی دەسەڵات و سیستمی گەندەڵی ئەو ئاخوندانەدا.
خەباتمێدیا: لە ووڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان دا رۆژانە کارەسات و دیاردەی کۆمەڵایەتی و مرۆی روودەدەن لەسایەی دەسەڵات و سیستمی گەندەڵی ئەو ئاخوندانەدا.
لەو ووڵاتەدا بە ملیۆنان گەنج لە قەیرانی کارەساتباری بێکاریدا ئازار دەچێژن، هەر لەم پێوەندە دا ناوەندی ئاماری رژیمی ئێران رێژەی نزیک بە دوو ملیۆن کەسی تۆمار کردووە که لەبازاڕی کار چوونەتە دەر. ئابووری ووڵات بەشێوەیێک داڕماوە و بێکاری لە ناو لاوانی ئەو وووڵاتە دا لە ئاکامی وەستانی بازاڕی کار زیاد دەبێت. لەئێران رێژەی بێکاری دەبێتە هۆی کارەسات و دیاردەی جەرگ بر و دڵتەزێنی جۆراو جۆر کە رۆژانە شاهێدی دەبین. هۆکاری زیادبوونی بێکاریش بەهۆی دابەزینی داهاتە کە زۆرێک لە ئێرانیەکان مەجبور دەکات واز لەکارەکەیان بێنن بەحوکمی ئەوەی ئەو جۆرە کارانە ژیانیان دابین ناکات. هەروەها کارکردنی کاتی کە لەئێراندا شتێکی باوەو وەک پیشەیەک بۆ کاتێکی دیاری کراوە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری رێژەی بێکاری. دابەزینی سەرمایەگوزاریەکان و ناکۆکی هێزی کڕین کە کۆمپانیا ئێرانیەکانی وا لێکردووە دەست بدەنە دەرکردنی کرێکاران، هۆکارێکی ترە بۆ زیاد بوونی رێژەی بێکاری.
ئاماری بێکاری کاربەدەستانی رژیمی ترساندووە لەبەر ئەوەی وەک بۆمبێکی کاتیە کە لەهەرکاتێکدا ئەگەری تەقینەوەی لە ئارادایە. ئەو راستیەش رژیمی مەجبوور کردووە چاودێری ئەمنیەتی زیاد بکات و ئازادیەکانی راگەیاندن سنووردار بکات بۆ ئەوە لەناو خۆدا تووشی دارمان نەبێ.