شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشدارکرانی زۆری بەندکراوان بە پێبەندی ئلێکترۆنی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا

بەشدارکرانی زۆری بەندکراوان بە پێبەندی ئلێکترۆنی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ڕژیم بە مەبەستی زۆر نیشاندانی ڕێژەی بەشداربوان لە ڕێپێوانی حکومەتی ئەم ڕۆژەدا، جیا لە هەڕەشە و گوڕەشە لە قوتابییان و مامۆستایان و کارمەندەکانی ئیدارەکان بۆ بەشداری زۆری لەم ڕێپێوانە، بە فشار و زۆر، بەندکراوانیشی ناچار بە بەشداری لەم ڕێپێوانەدا کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە لە ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی ئەم شۆڕشە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە، مەحموودی، دادستانی شاری پیرانشار فەرمانی داوە تاکوو ئەو بەندکراوانەی کە بە پێبەندی ئێلێکترۆنییەوە ئازاد کراون یان ئەوانەی کە لە مەرەخەسیدان بە زۆر ڕاکێشی ڕێپێوانی حکومەتی ٢٢ی ڕێبەندان بکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، دادستانی پیرانشار فەرمانی داوە کە ئەم کەسانە ئاڵای ڕژیمیان بەدەستەوە بێت و لەم رێپێوانەدا بەشدار بن.

9 مانگ و 8 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشدارکرانی زۆری بەندکراوان بە پێبەندی ئلێکترۆنی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا

بەشدارکرانی زۆری بەندکراوان بە پێبەندی ئلێکترۆنی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەنداندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن