شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سەجاد مەلەکشاهی، کاسبکاری خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە و بەکرێگیراوەکانی ڕژیم، لە ماڵی خۆیدا گیراوە.
سەجاد مەلەکشاهی چەند خولەکێک دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک گیراوە کە لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: «ئەگەر دەتانهەوێت دەنگ بدەن، ئەوە یانی دەنگتان بە گشت دز و گەندەڵەکان داوە»
ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا بانگهێشتی هاووڵاتییان دەکات بۆ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی و چوونە پاڵ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم.
سەجاد مەلەکشاهی، دوای گرتنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەر دەست نییە.