مەولەوی عەبدولحەمید، بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای داسەپاوی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینی کوردی کرد.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی: مامۆستا محەممەد خزرنەژاد کەسایەتییەکی دیار و خەێرخوازە. ئەو سزا کە بەسەریدا داسەپاوە، نادادپەروەرانە و جێگەی نیگەرانییە. جێگەی زانایەکی وا ڕاستگۆ و خەێرخواز زیندان نییە. جێی خۆیەتی زووتر ئازاد بکرێ.
مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینی کوردی خەڵکی بۆكان کە ساڵی ڕابردوو ساڵێك و سێ مانگ لە گرتووخانەکانی ڕژیم لە ژێر فشار و شکەنجەدا بوو، لەلایەن سیستمی گەندەڵی قەزایی ڕژیمەو بەهۆی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گیراو سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.