مینا کەرەمی هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی شیراز کە پێشتر لەلایەن دەزەگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەمەەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوندی ڕژیم لە ئەم شارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێ شەممە ۲۴ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، خاتوو مینا کەرەمی هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی شیراز، لەدوای بانگهێشت بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی داسەپاوی پێنج ساڵ بەندکران بەسەریدا، گیرا و گوازراویەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی عادڵ ئابادی ئەم شارە.
خاتوو مینا لە مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۲ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە شیراز هەندێک بەتۆمەتی ساختە وەک تەبلیغات دژ بە ڕژیم، لادان لە یاسا و ڕەوتی پێچەوانە و بێڕێزی کردن بە دینی ئیسلام، بە پێنج ساڵ زیندان سزا درا، کە ئەم حوکمە لەلایەن لقی ۳۷ی بێدادگای پێداچوونەوەی پارێزگای فارس پشتڕاست کرایەوە.
هەروەها سزای پێنج ملیۆن تمەن و زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی دە ساڵ و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات بە هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەریدا سەپێندرا.
هەروەها کەیوان ڕەحیمیان هاووڵاتیەکی دیکەی پەیڕەویی ئاینی بەهایی و مامۆستای زانکۆی بەهاییان کە لەئێستادا لە زینداندایە، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم بەکۆی گشتی سزای ۹ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەهەواڵیەکان، کەیوان ڕەحیمیان، هاووڵاتی تەمەن ۵۸ ساڵی بەهایی، لەلایەن لقی ۱۵ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران بەتۆمەتی ساختەی چالاکی پەروەردەیی دژ بە پیرۆزیەکانی ئیسلام، سزای پێنج ساڵ و هەروەها بەتۆمەتی ساختەی کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی ووڵات و تێکدانی نەزمی گشتی سزای ۴ ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپا.
هەر وەها بەپێی ئەو بڕیارە، ناوبراو سزای شەش ساڵ زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و پەنجا ملیۆن تمەن جەریمەی بەسەردا سەپێنراوە.
لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای تێکەڵکێش کردنی سزاکان، زۆرترین سزای سەپێندراوی ئەم هاووڵاتییە، واتە پێنج ساڵ زیندانیکردن، جێبەجێ دەکرێت.