پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی سازمانی خەبات بەبۆنەی 28ی گەلاوێژ فتوای جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد

راگەیەندراوی سازمانی خەبات بەبۆنەی 28ی گەلاوێژ فتوای جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد

خەڵکی بەشخوراوی کوردستان!

خەڵکی بەشخوراوی کوردستان!
دۆستانی پرسی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران!
رۆژی 28ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی یادی 40 ساڵەی فتوای نارەوای جیهادی خومەینی یە دژ بە خەڵکی کوردستان و بە کافر ناساندنی نەتەوەی بەزۆرینە موسڵمانی کورد.لەوڕۆژەدا خومەینی فەرمانی بە هێزە سەرکوتگەرەکانی کرد هێرش بکەنە سەر کوردستان.
هەر چەند خومەینی لەو ئاستەدا نەبوو هیچ فتوایەک بدات و بەپێی بنەماکانی دینیش فەرمانی جیهاد نەتەوەی زۆرینە موسڵمانی کورد ناڕەواو تەاو بە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە، بەڵام خومەینی بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی کەسانی ناشارەزا لە بنەماکانی دین و ناشارەزا لەبنەما مرۆڤایەتیەکان، وە هەستی مەزهەبی و تەحریف کردنی بنەما ئیسلامیەکان، فەرمانی جیهادی لە دژی نەتەوەی کورد ڕاگەیاندو پاسداری تاریکیپەرەستی بەرەو کوردستان بەرێ کرد، لە بەرانبەردا خەڵکی کوردستان و بەتایبەت هێزی پێشمەرگە توانیان بەشێوەیەکی قارەمانانە، دیفاع لەسەر و ماڵ و نامووس و نیشتمان بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کە ئەو کات لەژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدینی حوسەینی کار و تێکۆشانی دەکرد، یەکێک لەشانازیە گەورەکانی ئەوەیە لە بەرامبەر ئەو فتوا نارەوا و نا مرۆڤانەیەی خومەینیدا، دیفاع لە خاکی کوردستانی هەڵبژاد و لەبەرامبەر هێزەکانی دژمنی کورد و ئازادی دا، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لێبڕاوانە و قارەمانانە مقاومەتی کرد و لە چەندین داستانی کەم وێنەدا، توانیان زەبری گورچ و بڕ لە پاسدار و بەکرێگیراوانی رژیم بدات و لە دوای نزیک بە سێ مانگ و لە داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358 لە ناوچەی بانە توانی لە چالاکیەکی کەم وێنەدا هێزێکی زۆرو پۆشتەی رژیم بە یەکجاری تەفر و تونا بکات و رژیمی خومەینی ناچار بە پاشەکشە و ئاگر بڕ بکات.
ئەگەر چی پێشمەرگە وجەماوەری کوردستان لەبەرامبەر هێزەکانی رژیم مقاومەتیان کرد و ئەو هێزە داگیرکەرانە لە شەڕی سێ مانگەدا تووشی شکست هاتن، بەڵام ئاسەواری فەرمانەکەی خومەینی و هێرشی هێزەکانی رژیم بۆ سەر کوردستان، ماڵوێڕانی، ئاوارەیی و بە ناحەق رژانی خوێنی سەدان پیر و لاوی کورد و قەڵاچۆکردن و وێران کردنی دەیان گوندی ناوچەکانی کوردستانی بەدواوە بوو کە لە دوای 40 ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا هێشتا ئاسەوارەکانی لەسەر کوردستان و خەڵکەکەی ماون.
هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
لە ئێستادا کە یادی 40 ساڵەی ئەو تاوانەی خومەینی و رژیمەکەی دەرحەق بە کورستان و دانیشتوانەکەی دەکەینەوە، رژیمی داگیرکەری ئاخوندی لە نێوخۆیدا خۆرکە لێی داوەو کرمۆڵ و دابەش بووە بەسەر چەندین باند و باڵی دژ بە یەک، باندەکانی رژیم سەردەمانێک لەسەر دزین و خواردنی داهاتی خەڵکی ئێران رێکەوتبوون و زۆر گەندەڵیان بۆ یەکتر دەپۆشی، بەڵام لە ئێستادا شەڕەکەیان بە ڕادەێکە کە رۆژانە گەندەڵی دارایی و ئەخلاقی یەکتر بۆ خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان و بێزار لە ئاخوندی ئێران ئاشکرا دەکەن، هەر ئەو هەنگاوانەی باندەکانی رژیم کاریگەری زۆرتری داناوە لەسەر رق و تووڕەیی جەماوەری ئێران لەو نیزامو دەسەڵاتە.
لەلایەکی دیکە ئەو دەسەڵاتە تووشی بن بەستی سیاسی، دارمانی ئابووری و قەیران و دیارەدەی زۆری کۆمەلایەتی لە ئێران بووە. رژیم لەلایەن ئەمریکاو باقی وەلاتانەوە گەمارۆی ئابووری و فشاری زۆری سیاسی خراوەتەسەر، کە کاریگەری گەمارۆکان رۆژ لە دوای رۆژ زۆرتر دەبێ و دۆخی ناوخۆی ئێران تا دێ زیاتر قەیراناوی دەبێ و رژیمیش کە سەرچاوەی ئەو دەرد و نەهامەتیانەیە کە تووشی خەڵکی ئێران هاتووە، توانای چارەسەری قەیرانەکانی نەماوەو تا دێ ئەو فشارانە، کاریگەری دروست دەکەن و ئەگەری داڕمانی رژیم لە داهاتوویەکی نزیکدا لە رابوونێکی جەماوەری و شۆرشگێڕانە ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆر و گەندەڵ و دژە کوردە کۆتایی پێ بێ.
ئەوەی لە دوای رژیم بۆ ئێمە زۆر گرینگە ، ویست و داوا سیاسی و نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستانە، بۆ ئەوەی نەتەوەکەمان تووشی نەهامەتیەکانی رابردوو نەبێتەوە، روخانی یەکجاری ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرەیە، هەر لەو سۆنگەوە، سازمانی خەبات پێ وایە بە بەدەمەوەچوونی هەر داوای فێڵبازانەی لە ژێر ناوی ووت وێژ لە گەڵ ئەو حکومەتە دیکتاتۆرە تاوان و خەیانەتە بە مێژووی خەباتی ڕەوای جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کوردو بێگومان ئاخوندەکان لە تەنگانە دەرباز دەکات و حکومەتی ئااخوندی هەوڵدەدا بۆ مەشروعیەت و ڕەوایی بە حکومەتە ناڕەواکەیان کەڵک لە ووت وێژ وەربگرێ‌. جێگەی خۆیەتی و گەلێک دروست و پەسەندە لە جیات وتووێژکردن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە،هەوڵی پتەو کردنی دۆستایەتی و هاوکاری لە گەڵ هێزە ئازادیخواز و شۆرشگێڕەکانی تێکۆشەری ئێران بدەین وبە تەفاهوم و لێک حاڵی بوونی زیاتر، ئێرانی داهاتوو دیموکراتیزە بکرێ و تیایدا ماف و ئازادیەکانی نەتەوەی کورد بێتەدیی و بەشێوەی بەرابەر و یەکسان و ئاشتی لەگەڵ باقی نەتەوەو چین و تووێژەکانی ئێران بژین.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی کورد
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دیکتاتۆر و دژە کوردی ئاخوندی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
27ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی


5 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی سازمانی خەبات بەبۆنەی 28ی گەلاوێژ فتوای جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد

راگەیەندراوی سازمانی خەبات بەبۆنەی 28ی گەلاوێژ فتوای جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن