پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی و بێ هەواڵی لە هاووڵاتیەکی کورد بەهۆی دربڕینی خۆشحاڵی بۆ دۆڕانی یانەی تۆپی پێی ڕژیم 

گرتنی و بێ هەواڵی لە هاووڵاتیەکی کورد بەهۆی دربڕینی خۆشحاڵی بۆ دۆڕانی یانەی تۆپی پێی ڕژیم 
دەنگی خەباتی کوردستان

محەممەد یوسفی، مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە ۹ ڕۆژ پێش ئێستا،گوایە بەهۆی دۆڕانی تیمی تۆپی پێی ڕژیمی ئێران لە بەرانبەر تیمی ووڵاتی قەتەر، خۆشحاڵی دەربڕیوە، گیراوە و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەچارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دانیە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوار شەممە ۱۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی محەممەد یوسفی مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەم شارە گیراوە.
جێی باسە کە لەدوای ۹ ڕۆژ گیرانی ئەم مێرمنداڵە، هەتا ئێستا هیج هەواڵێک لە شوێن و دۆخی ڕاگیرانی ئەم منداڵە لەبەردەست دانیە و هەوڵی خانەوادەکەشی بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی سارچاوە خۆجێی و چەندین سەرچاوەیی هەواڵی دیکە هەر لەو پەیوەنددەدا چەندین منداڵ و مێر منداڵی دیکەش لەگەڵ محەممەد لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و ئەمنیەکانی ڕژیم گیراون کە ناسناوی ئەو چەند کەسە هەتا ئێستا نەزانراوە.

9 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی و بێ هەواڵی لە هاووڵاتیەکی کورد بەهۆی دربڕینی خۆشحاڵی بۆ دۆڕانی یانەی تۆپی پێی ڕژیم 

گرتنی و بێ هەواڵی لە هاووڵاتیەکی کورد بەهۆی دربڕینی خۆشحاڵی بۆ دۆڕانی یانەی تۆپی پێی ڕژیم 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن