شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بۆ سەر ئیبڕاهیم ڕەسووڵپوور

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بۆ سەر ئیبڕاهیم ڕەسووڵپوور
دەنگی خەباتی کوردستان

ئیبراهیم ڕەسووڵپووری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی بێدادگای تاوانە ساختەکانی ڕژیم لە نەغەدە بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە حكوومەت" یەک ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە.
دەوترێ ناوبراو لە كاتی گرتنی دا لە ژێر فشاری ئیدارەی ئیتلاعاتدا بووە کە ئەگەر بە داواکارییەکانیان ڕازی نەبێت، ئەوا ئارمین، برای تەمەن ١٠ ساڵانەکەی دەگرن.
ئیبراهیم ڕەسوڵپوور ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتەوە گیرا بوو.

9 مانگ و 7 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بۆ سەر ئیبڕاهیم ڕەسووڵپوور

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بۆ سەر ئیبڕاهیم ڕەسووڵپوور



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن