پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، لەمەڕ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم 

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، لەمەڕ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم 
دەنگی خەباتی کوردستان

گه‌لانی سته‌ملێکراوی ئێران !
کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌ری کوردستان!
دەسەڵاتی نەگریس و دژە مرۆفی ئاخوندی، ۴۵ ساڵه‌ درێژه‌ به‌ جینایەت و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ئیعدام و بەندکران و شکەنجە و بێ سەروشوێنکردنی بێبەزەییانەی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان ده‌دات. ٤٥ ساڵه‌   ئه‌م ڕژیمه‌ دیکتاتۆر و دژه‌ ئینسانیه‌، بۆ درێژه‌ دان به‌ ئاژاوه‌گێڕی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی، سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی ئێران به‌ فیڕۆ ده‌داو خەرجی میلیشیا ترۆریستیەکان، له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌کات. 
له‌ کاتێک دا که‌ شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ناوخۆدا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ زیادبوون دایه‌، ئەو دەسەڵاتە دڕندەیە تاوانەكانی لە بەرانبەر كۆمەڵانی خەڵك پەرە پێداوە، به‌ته‌مایه‌ جارێکی دیکه‌ و له‌‌کۆتایه‌کانی ته‌مه‌نی  ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆک و گه‌نده‌ڵیدا، ڕۆژی ١١ی ڕه‌‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، شانۆی هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌ ببات که‌ بۆ خولی دوازده‌هه‌مینی مه‌جلسی شۆڕای دیکتاتۆری و خولی شه‌شه‌می مه‌جلیسی شاره‌زایان (خیبره‌گان) كە ناوه‌ندی جینایه‌ت و دیکتاتۆرانە ڕێکی خستوه‌.
 بێگومان ئه‌م شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌ش هاوتای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو له‌لایەن‌ گه‌لانی ئازادیخوازی ئێرانه‌وه‌ به‌ توندی بایکۆت ده‌کرێ و به‌ به‌شداری نه‌کردنی جه‌ماوه‌ر له‌ سیناریۆیی کارتۆنی و دیکتاتۆرانه‌ی ڕژیم كە بۆ ‌ناشیرین کردنی بنەماكانی هه‌ڵبژاردن وەك مافی ڕه‌وای هه‌ر تاکێکە، ڕژیم چیتر ناتوانێ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ به‌کاربێنێ بۆ چه‌واشه‌کاریی و گۆڕینی رووی ڕەشی لە دونیایی ده‌ره‌وه‌دا. بەشداری نەكردنی كۆمەڵانی خەڵك لە شانۆی هەڵبژاردن زه‌ربه‌‌تێكی گەورەیە‌ له‌ پێكهاتەی دەسەڵات، وبێگومان نزیکمان ده‌کاته‌وه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریی و گه‌یشتنی گه‌لانی ئێران به‌ ئازادیی.   
ئه‌م ڕژیمه‌ دژمن بە مرۆڤایه‌تی و ئازادی له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ گه‌لانی ئێرانی ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ و گرفت و قه‌یرانی قوڵی دارایی کردۆته‌وه‌ و ڕێگه‌ی له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ پێشکه‌وتن و  خۆشگوزه‌رانیه‌ک بۆ خه‌ڵک گرتوه‌و‌ هیچ پێگه‌یه‌کی لە ناو جه‌ماوه‌ری  ئێران دا نه‌ماوه‌ و ته‌نها و ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی و پشتیوانی کردن له‌ گروپه‌ ترۆرستیه‌کان ودرێژه‌ دان به‌ سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕانه‌، درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی دەدات. سیاسه‌تی چه‌وت و دژمنکارانه‌ی رژیم و هه‌وڵدانی بۆ به‌دەست گەیشتی بە چەکی ناوکەیی، بۆته‌ هۆی ئەوەی چەندین جۆر گەمارۆی بخرێتە سەرو ئابڵوقەكان وای كردوە خەڵک ژیانیان حەستەم تر بێت. به‌ چه‌شنێک که‌ هەژاری و فشارە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان، كە ڕژیمی جینایەتكار بۆتە هۆی سەرهەڵدانیان، وای كردوە خەڵک ڕوو بكەنە  هەندێک كاری سەخت و قورس و ئیجباری، وەک کۆڵبەری، تا بتوانن بژیوی ڕۆژانه‌ی خۆیان لەو ڕێگەیەوە بەدەست بهێنن.  بەداخەوە کە لەو ڕێگەیەشدا بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان تەنیا لە ساڵی ی ١٤٠١ دا ۲۹۹ کۆڵبەر لەلاین هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم تەقەی ڕاستەوخۆیان لێ کراوەو و لەو ڕێژەیە ۳۲ کەسیان شه‌هید و ۲۶۷ کەس بریندار کراون.
 ئەم ڕژیمە جینایەتکارە جوابی هەر جۆرە ناڕەزایەتیەک بە سەرکوتی بێبەزەیانە ئەداتەوە و هه‌ر لەو پەیوەندیەدا بەپێی ئاماری سەرچاوەکان، لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۳ دا نزیک بە ۶۰۰ کەسی ئیعدام کردووە. لە دەرەوەی وڵاتیش بە ئاژاوەگێڕی لە ناوچەكەدا و بەشداری ناڕاستەوخۆ لە شەڕ دژ بە ئوکراین و ناردنی درۆنی خۆتەقێن و پشتیوانی دارایی و هەناردەکردنی چەک بۆ ترۆریستەکانی یەمەن و غەززە، موشەک باران و پێشێلکرانی سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان و شەهید کرانی خەڵکی سڤیل، پلان دانان بۆ ترۆر لە چەندین وڵاتی جیهاندا و ... هتد قەیرانێکی زۆرتری بۆ خەڵکی وڵات خوڵقاندوه.
 ئەم ڕژیمە جینایەتکارە سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و بێدادیە کە ده‌یکات، بانگەواز بۆ بەشداری کردنی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلسی گەندەڵ و مەجلسی چەق بەستووی بەناو خوبرگان ده‌کا و بەنیازی ئەوەیە کە بە ڕاکێشانی خەڵک بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی دەنگدان لەچاوی کۆمەڵگەی جیهانی دا خۆی بە ڕەوا و مەشروع بنوێنێت.
خەڵکی مافویست و تێکۆشەر!
بەشداری خەڵک لە شانوی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی ئاخوندیی مرۆڤ کوژ، ڕەوایی دان بەو حکومەتەیەو دەبێتە پاساوی هەموو جینایەتەکانی و ڕێگەخۆشەکەر دەبێ بۆ خوڵاقاندنی هەزاران جینایەتی دیکە. وەک ئاگادارن پڕۆسەی هەڵبژاردنی دیموكراتیك لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران دا بوونی نییە و هەموو مۆرەکانی ڕژیم پێشتر دیاری کراون. ئاشكرایە مەبەستی ڕژیم تەنیا ئەوەیە کە وا دەری بخات کە خەڵکی ئێران بەشداری ئەو شانویە دەبن و بە تەبلیغاتی بێ‌ بنەما لە چوونی خەڵك بۆ سەر سندوقەكانی دەنگ دان،دەسەڵات بە مەشروع دەربخات.هەروەک خامنەیی، ڕێبەری دیکتاتۆری ئەو ڕژیمە وتی، بەشداری لە هەڵبژاردنەکان وەک بەڵێن دانە بە مانەوەی ئەو دەسەڵاتەو بەو وتەیە، ئەو شانۆیه‌ی کردۆتە ڕێفراندۆمێک بۆ مان و نەمانی خۆیان و دەسەڵاتەكەیان. هەرچەند کە هاونیشتمانیانی بەشەرەف و ئازادیخواز لە ئێران و کوردستان دا، ساڵانێکی زۆرە ئەو شانۆیەیان بایکۆت کردووەو هەموو دەزانن مانەوەی ئەو ڕژیمه‌ له‌ڕێگه‌ی زۆر و سەرکوته‌وه‌ بووە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، ئەمساڵیش وەک هەڵوێستی هەمیشەیی خۆی شانۆی هەڵبژاردنە کارتۆنیەکانی ئه‌م ڕژیمه‌ نه‌گریسه‌ بایکۆت دەکات و داوا لە خەڵکی بەشەرەف و بەهەڵوێست لە ئێران و کوردستان دەکات کە بەشداری لە سیرکی ڕژیم دا نەكەن وجارێکی دیکە بێزای خۆیان لەو دەسەڵاتە دەرببڕن و بە وتنی نایەکی دیکە بەو حکومەتە خۆسەپێنه،ڕووخانی پایە لەرزۆکەکانی خێراتر بكەن و چارەنوسی وڵات و نیشتمانی داگیرکراو بەرەو ئازادی و دیموکراسی بەرین. 

بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی 
سەرکەوێ خەبات نەتەوەکانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
۲۶ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی

9 مانگ و 5 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، لەمەڕ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم 

ڕاگەیندراوی سازمانی خەبات، لەمەڕ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن