ماڵی ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی میرەدێی سەر بە شاری سەقز بەهۆی لافاوەوە كە لە ئاكامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی چراغ وەیسەوە دروست بووە، خەریكە دەڕووخێن.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئەم بەنداوە، شوێنەکانی وەک قوتابخانە، کتێبخانە، مزگەوت، شرکەت تەعاونی و ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون و دوکانی خەڵک کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.
بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە کە هیچ قەرەبوویەكیان وەرنەگرتووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی ئەم کارەساتەیان نەداوەتەوە و ئامادە نەبوون ڕێوشوێنی کاریگەر بگرنەبەر