شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی ڕۆیا سابت لەشیران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

گرتنی ڕۆیا سابت لەشیران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

ڕۆیا سابت، هاووڵاتی بەهایی خەڵکی شیراز و دانیشتوی ووڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، لەدوای بانگهێشتی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، جێی باسە کە ئەم هاووڵاتیە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ خاکی ئێران لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم لەفڕۆکەخانە دەستیان بەسەر ناسنامە و تەنانەت موبایلی خاتوو ڕۆیادا گرتبوو.بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، خاتوو ڕۆیا سابت، هاووڵاتی بەهایی لەدوای بەنگهێشتی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران لەشیراز، گیرا.ئەم هاووڵاتیە کە بەفرانباری ساڵی پێشوو، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتنی دایک و باوکە نەخۆشەکەی گەڕابوویەوەبۆ ئێران، ڕۆژی 3ی ڕێبەندان، دوو ڕۆژ پێش لە تاریخی گەڕانەوەی بۆ ئیمارات لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران گیرابوو.پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی ئەم ناوەندە ترۆریستیە ماڵی ئیرەج سابت و نوسرەت مومتاز سەروستانی دایک و باوکی ڕۆیا ثابیتیان پشکنیوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ فلۆرا و مێهرداد ثابیت خوشک و براکانی کردووە.
 هەر وەها چوار مۆبایلی ئه ندامانی خانەوادەی خاتوو ڕۆیا لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ترۆرستی پاسداران دەستیان به سەرداگیراوه و هەتائێستا بۆیان نەگەڕاندوونەتەوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆی گیرانی ئەم هاووڵاتییە بەهاییە و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی  لەبەردەستدا نییە

9 مانگ و 6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی ڕۆیا سابت لەشیران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم

گرتنی ڕۆیا سابت لەشیران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن