پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فێڵە سەیر و سەمەرەکانی ڕژیم بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا

فێڵە سەیر و سەمەرەکانی ڕژیم بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا
دەنگی خەباتی کوردستان

زۆرێک لە ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ڕازی کردنی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی گاڵتەجاڕی دەنگدانی ئەم دەسەڵاتە لە 11ی ڕەشەممە، ڕێوشوێنی جۆراوجۆریان گرتۆتەبەر، لەوانە بەڵێندان بە دابەشکردنی نوقوڵ و شیرینی بەسەر دەنگدەراندا تا هەڕەشەکردن لە کارمەندەکانیان.
ڕژیمی ئاخوندی کە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕق و کینەی گشتی و بێبایەخ کردنی هەڵبژاردنە ساختەکەی بووەتەوە، هەوڵ دەدات وا نیشان بدات کە هێشتا پشتیوانی بەشێک لە خەڵکی ئێرانی هەیە، بە نیشاندانی بوونی جەستەیی خەڵک لە ناوچەکانی دەنگدان بەهیوایە بەهەر شێوەیەک بێت، وا دەری بخات کە ئێستاش بەشێکی زۆری خەڵکی لەپشته و لەم ڕێگەوە کە هەرچەند بە فێڵ و تەڵەکەش بێت دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەڕووی جیهاندا بداتەوە. 
ئاشکرایە کە بەشداریکردن لە شوێنەکانی دەنگدانی ڕژیم لە11ی ڕەشەممە یارمەتی ڕژیمی تاوانکاری خامنەیی و خیانەت لە ئێران و ئێرانییەکانە.

9 مانگ و 4 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فێڵە سەیر و سەمەرەکانی ڕژیم بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا

فێڵە سەیر و سەمەرەکانی ڕژیم بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن