ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لە سنووری حاجی ئۆمەران لە پیرانشار، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سەعدی مەحموودی و ئومێد "ناوبانگ نادیار"، کە هەردووکیان خەڵکی پیرانشارن بریندار کراون.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەم دوو کۆڵبەرە لەئێستادا گوازراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکیەکان لە شاری سۆران لەهەرێمی کوردستانی عێراق.
بە ووتەی کەس و کاری سەعدی مەحموودی ئەم هاووڵاتیە سێ فیشەک بەر لاقی کەوتووە.