دلێر زاهیدپوور چارەنوسی نادیارە
دلێر زاهیدپوور، چالاکی ژینگە پارێز و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی ۶ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لەشاری ماریوان گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێرزا و هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە لەبەردەست دا نیە.
جێی باسە کە سێ حوتوو لە گیرانی ئەم هاووڵاتیە تێدەپەڕێت بەڵام ناوبراو لەدەستڕاگەیشتن بە پارێزە و چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێ بەش کراوە و هەروەها هەوڵی خانەوادەکەی بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەم هاووڵاتیە بەبێ هیچ بەرگەیەکی یاسایی لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم گیراوەو لەدوای پشکنین و گەڕانی ماڵی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە، دەستیان بەسەر موبایل و کەل و پەلە تایبەتەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هەتا ئێستا هیچ زانیاریەکی ورد و دروست لە هۆی گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بۆ سەر دلێر زاهیدیپور لەبەردەست دا نیە.