پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نەستەرەن قاسمی بڵاو کردنەوەی چالاکیە هونەریەکانی لێ قەدەغە کرا

نەستەرەن قاسمی بڵاو کردنەوەی چالاکیە هونەریەکانی لێ قەدەغە کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

 

 نەستەرەن قاسمی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی گیلەک لە شاری کۆچسەفەهان سەر بە پارێزگای گیلان، بڵاوکردنەوە و درێژەدان بە چالاکییە هونەریەکانی لێ قەدەغە کرا.  پەیجی ئینستاگرامی نەستەرەن قاسمی سڕاوەتەوە و پۆلیسی سایبری ڕژیم لەکاتی سڕینەوەی پۆستەکانی پێشوویدا، پۆستێکی نوێی لە ئینستاگرامەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم پەیجە بەهۆی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی تاوانکاری بلۆک کراوە و بەڕێوبەرانی ئەم پەیجە سزا دراون.  تۆمارکردنی دۆسیە لەسەر ئەم هونەرمەندە گیلەکە بە تۆمەتێکی نادیار، لەکاتێکدایە کە لە بواری موسیقادا چالاک بووە و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام گۆرانی گیلەکی بڵاودەکاتەوە. ڕژیمی ئاخوندی ڕێگری لە هەر جۆرە چالاکیەکی ئافرەتان دەکات و بە بیانووی ناڕاست و تۆمەتگەلێکی ساختە و ناڕاست دۆسیە لە دژی ئەم ئافرەتە چالاکانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکاتەوە.

9 مانگ و 3 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەستەرەن قاسمی بڵاو کردنەوەی چالاکیە هونەریەکانی لێ قەدەغە کرا

نەستەرەن قاسمی بڵاو کردنەوەی چالاکیە هونەریەکانی لێ قەدەغە کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن