ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ۱۴۰۲، ڕەئووفە میرباقری چالاکی مافی ژنان و یەکێک لە گیراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی خۆی ڕادەستی زیندانی شەهسەوار کرد. ئەم چالاکوانەی مافی ژنان لە ڕۆژانی ڕابردوو بانگهێشتنامەی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە ڕاگەیاند و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: حەوت ڕۆژم ماوە بۆ ئەوەی خۆم بە زیندانی ناوەندیی شەهسەوار بناسێنم، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە دۆخی سەختی ژنان لە وڵاتەکەمدا. شایانی باسە، خاتوو ڕەئووفە میرباقری بە تۆمەتی ساختەی تەبلغات دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لە ۸ ی ڕەشەممەی۱۴۰۲ی هەتاوی لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ساری ۸ مانگ زیندان و ۲ ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵاتی بەسەردا سەپێندرا.