زیندانیەکی کورد و خەڵکی سەڵماس بەناوی ئیرەج پاکی کە پێشتر لەسەر بابەتی مادەهۆشبەرەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو لەزیندانی ناوندی ئەرەدەبێڵ لەسێدارە درا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 30ڕێبەندانی 1402ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئیرەج پاکی خەڵکی گوندی (ستۆنرش) سەر بە شاری سەڵماس لەگرتووخانەی ناوەندی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە شەش ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی پەیوەند بە مادە هۆشبەرەکان گیرا و لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
جێی باسە کە هەتا ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتیە کوردە لە ڕاگەیاندەکانی ڕژیم، بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای گەندەڵی قەزایی بڵاو نەکراوەتەوە.