پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سپیدەی قولیان ڕوو بە کۆنفرانسی مینوشنی مونیخ پەیامێکی بڵاو کردەوە

سپیدەی قولیان ڕوو بە کۆنفرانسی مینوشنی مونیخ پەیامێکی بڵاو کردەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

سپیدە قلیان لە پەیامیکدا بۆ کۆنفرانسی میونشن نوسیویەتی: شۆڕش هەوراز و نشێوی هەیە، بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی هەتا گەیشتن بە ئاکام بەردەوام دەبێ.
 لە کۆنفرانسی ئەمنیی میونشن، پەیامێکی سێپیدە قلیان، چالاکوانی زیندانیکراو لە زیندانی ئێڤین خوێندرایەوە و کە لە بەشێکی پەیامەکەی ناوبراو دا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتووە کە، بزووتنەوەی، ژن، ژیان، ئازادی بەردەوامەو شۆڕشەکان هەوراز و نشێویان هەیە.
 سپیدە قلیان لە بەشێکی دیکەی ئەم نامەیەدا باسی لە سەرکوتی توندی خەڵک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر بە ڕژیم  لەئێران کردووە و ڕایگەیاند کە ئێمە زیاتر سەرکوت دەکرێین، چونکە زیاتر بەرەنگاری ئەم زوڵم و زۆرەی ڕژیم دەبینەوە.
 جێی ئاماژەیە کە لە میانی کۆنفرانسی ئەمنیی میونشن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، ڕژیمی ئاخوندی دەر کرا.  لە پانێڵەکەدا ماریا ڕاسا، زین مار ئاونگ، وەزیری دەرەوەی گرووپی ئۆپۆزسیۆنی میانمار، سیلویا چیخانۆس کایا و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی بیلاڕووس لەم پانێڵەدا ئامادەبوون کە لەلایەن هیلاری کلینتۆنەوە بەڕێوەچوو.
 دەقی تەواوی نامەکەی سپیدە قلیان بۆ کۆنفرانسی میونشێن بەم شێوەیە:
 ئەم پەیامە لە بەشی ئافرەتانی زیندانیکراو لە گرتووخانەی ئێڤین بۆ کۆنفرانسی میونشن دەنێردرێت. لە هەلومەرجێکدا کە کۆمەڵگەی مەدەنی و ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ڕژیمی ئێران زیندانی کراون و لەژێر فشاری ئێعدام و سەرکوتدان، لە وەها دۆخێکدا پێویستە هێزە دێموکراتیکەکانی ئێران یەک بگرن.
 دامەزراوە دیموکراتیەکان و مەدەنییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی بکرێن. ژن، ئازادی بزووتنەوەیەک نییە کە بە ئاسانی و بەم نزیکانە بخەوێت، نەوەیەک لە سەردەمی ئەم شۆڕشەدا سەریهەڵداوە کە نەک هەر دیکتاتۆری ئاخوندی بەڵکو بیرکردنەوەی پاوانخوازانەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە، شۆڕش و بەرخۆدان، هەوراز و نشێوی هەیە و وڵاتانی خاوەن دێموکراسی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی لە دۆخێکی وادا، پێویستە پاڵپشتی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و ناوەندە دێمۆکراسیەکانی ئێران بن.
 فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەم دەسەڵاتە خوێنڕێژە زیاد بکەن، ئاماری ئێعدامەکان لە ئێران ببینن، هەریەک لەو ئامارانە ژیانێک بوو، ئێمە بە هۆی بەرخۆدانی زۆرەوە لەژێر فشار و سەرکوتی زیاتر داین.
 سێپیدە قولیان

9 مانگ و 1 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سپیدەی قولیان ڕوو بە کۆنفرانسی مینوشنی مونیخ پەیامێکی بڵاو کردەوە

سپیدەی قولیان ڕوو بە کۆنفرانسی مینوشنی مونیخ پەیامێکی بڵاو کردەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن