محەممەد عەلی وەحدەتی، هاووڵاتی کوردی تەمەن ۶۵ ساڵ و خەڵکی قووچان سەر بە خوراسانی باکوور،کەگوایە بەهۆی ناڕەزایەتی بە کوشتنی خەڵک لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی گیراوە، ۱۵ساڵ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپاوە و بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گیراوە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان،ڕۆژی شەممە ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، محەممەد عەلی وەحیدی، هاووڵاتی کوردی تەمەن ۶۵ ساڵ و خەڵکی قووچان سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی گیرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی وەکیل ئابادی مەشهەد.
بەووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتیە لەکاتێکدا بۆ جێبەجێ کردنی سزا داسەپاەکەی گیراوە کە بەهۆی نەخۆشی و زۆری تەمەنی لەدۆخێکی زۆر خراپی جەستەییدایە.
ئەم هاووڵاتیە ناڕازیە کوردە، لەم دواییانەدا لەلایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە مەشهەد لەسەر بابەتی تۆمەتگەلێکی ساختە وەک، چالاکی دژ بەڕژیم، بێ ڕێزی بە خامنەیی جەللاد ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی، ئەندامبوون لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم، بێ ڕێزی بە خومەینی جەللاد و سووکایەتی کردن بە پیرۆزیەکان، بەکۆی گشتی ۱۵ ساڵ حوکمی زندانی ناڕەوای تەعزیری بەسەردا سەپا.
شایەنی وتنە کە، محەممەد عەلی وەحدەتی پێشتر و لە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان گیرا و دواتر بە دانانی بارمتە هەتا کاتی کۆتایی هاتنی دانیشتنەکان ئازاد کرابوو.