ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ڕەشەممەی ۱۴۰۲ی هەتاوی، گرووپی هەکەری عیدالەتی عەلی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی بەڕێوەبردنی دۆسیەکانی بێدادگای ڕژیم و زانیاری ۳ ملیۆن دۆسیەی بێدادگاکان و کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنییان دەستکەوتووە.
ئەم گروپە هەکەرە پێشتر هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر سیستەمی دووربینەکانی زیندانی ئێڤین و ڤیدیۆی شکەنجە کردن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانی بڵاو کردووە و هەروەها گرتە ویدیۆی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووی ئێرانیان بڵاو کردووە.