نەتەوە ستەم لێکراوەکانی ئێران!
گەلی كوردی تێکۆشه‌ر!
خه‌مخۆرانی زمانی کوردی!
رۆژی ٢١ی فێبریەی بەرانبەر بە ٢ی ڕەشەمەی هه‌ر ساڵێک، رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر یادی زمانی دایکیان پیرۆز ده‌که‌ن. بێگومان پاراستنی زمان و کلتور وه‌ک هێمایی سه‌ره‌کی هه‌ر گه‌لێک، ڕه‌نج و فیداکاری گه‌وره‌یی ده‌وێ و جێگه‌ی خۆیه‌تی که له‌م ڕۆژه‌دا پیرۆزبایی و ده‌سخۆشی له‌و که‌سانه بکردرێ که له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام له تێكۆشان و خه‌باتدان. لە جیھاندا نزیک به ٦ھەزار زمان ھەن بەڵام به‌هۆی جیاوازه‌وه زۆرێک لەو زمانانەی کە هەن مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە. یه‌کێک له‌و هه‌نگاوه دژمنکارانه‌ی که له جیهاندا ئه‌نجامده‌درێ ڕێگه نه‌دان به خوێندن و قه‌ده‌غه‌کردنی زمانه‌کانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.
زمانی شیرینی کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵاده‌سته‌وه یاساغ کراوه و ڕێگری له خوێندنی کراوه به‌ڵام به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی تێکۆشه‌ران و زمان‌زان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌که‌مان و ویست و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ئازادی و پاراستن له شوناس و ناسنامه‌ی خۆی ڕۆژ به‌ڕۆژ زمانی کوردی به‌ره‌وپێش ده‌چێ و ئێستا له پله‌ی ٥٩ههمینی ڕیزبه‌ندی زمانه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهاندا جێگه‌ی گرتوه.
قەدەغە کردنی زمانی نەتەوەکان و سووکایەتی پێکردن و داسەپاندنی زمانێکی دیکە بەسەر زمان و نوسینی نەتەوەی کورد و چوار نەتەوەی دیكەی پێكهێنەری ئێران، مافی خوێندن و نوسین و تەنانەت قسە كردن بە زمانی زگماكی و زمانی دایكیان لێ قەدەغە كراوەو ناچارکراون و ناچاردەكرینَ بە زمانێکی تر بخوێنن و بنوسن و قسە بكەن. دەستەڵاتدارەکانی زیاتر لە یەک سەدەی ڕابردووی ئێران واتە دەسەڵاتەكانی (پەهلەوی و ئاخوندی)بە پاساوی پاراستنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و تواندنەوەی گەلان لە سیستەمی دەوڵەت نەتەوە، بەردەوام هەوڵی بنەبڕ کردن، خۆسەپاندن و بێبەش کردن نەتەوەكان دەدەن لە پەرەسەندنی زمان و کولتوریان و زمانی فارسی وەک تاکە زمانی فەرمی پەروەردە، ئیجازەی بەکارهێنانی پێدراوەو زمانەکانی تر قەدەغە کراون و تەنانەت ئەو چالاکانەی هەوڵی فێرکردنی زمانی دایک دەدەن دەگیرێن و بەند دەکرێن.
ئەو هەموو بەربەست و هەڕەشەكردن و گەڵاڵە دژمنکارانه‌ی دەسەڵاتدارانی ڕابردووی ئێران به‌تایبه‌ت دەسەڵاتی ئاخوندەكان بۆ دژایەتی زمانی دایكی گەلی كورد و گەلانی دیكەی ئێران، لە کاتێکدایە کە بەپێی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ، هەر کەسێک ئەو مافەی هەیە کە بە زمان و زاراوەی دایکی خۆی فێربێ و ئاخاوتنی پێ بکات و پرۆسەی پەروەردە سەركەوتاونە كۆتایی پێ بێنێ، بەڵام منداڵانی کورد و چوار نەتەوەی دیکەی ئێران لەم مافە بێبه‌ش کراون.
خەڵکی بە شەڕەفی زمان شیرین و خاوەن زاراوەی ئاڵواڵای كورد!
ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەو بۆنە پیرۆزە بەرز ڕادەگرین،کە دەسەڵاتی ئاخوندی لە دوای شۆڕشی ژیناو لە درێژەی سەرکوتەکانی، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی نیشتمان پەروەری زمانی کوردی بە بیانوی پاڵپشتیان لە ڕاپەڕینەکان و مانگرتنەکانی قوتابیان و خۆێندکاران ،بانگهێشتی ناوەندە سەرکوتگەرەکان کردوەو بە فشار‌و شکەنجە هەوڵی دوور خستنەوەیان لە وانە ووتنەوە بە منداڵانی كورد دەدەن بەڵام بە خۆشیەوە بە پشتیوانی خەڵک لە چالاکییەکانیان، ئەو خەونەی دەسەڵات بە هۆشیاری و خۆڕاگری ئەو مامۆستایانە سەركەوتوو نەبوو.
بێگومان خۆڕاگری مامۆستایانی خوێندن و زمان و وێژەی كوردیی، لە بەندیخانەکانیش دا بۆ بەردەوام بوونیان لە خزمەت بە زمان و كەلتوری نەتەوەیی و دروشمەكانیان دژ بە دەسەڵات،وای كرد خەونی دژمن بۆ لە ناوبردنی چالاكی تێكۆشەران ببێت بە بڵقی سەر ئاو.
بە خۆشیەوە لەم سەردەمەدا بەهۆی بوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بوونی سەرچاوە متمانەدارە باوڕپێیکراوەكان بۆ بارهێنانی خوازیارانی فێر بوونی زمانی كوردی, هاونیشتمانییان توانیویانە زۆر بەباشی زانیاری پێویست لە ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەربگرن.
ئاشكرایە كە بەرەوسەر چوونی ڕادەی ووشیاریی و بەرەوسەر چوونی زانیاریی زیاتری جەماوەریی كوردستان ئەو چەكە بەهێزو كاریگەرەیە کە دەسەڵات زۆرترین ترسی لێیەتی و دەزانێت بە گرینگی دانی خەڵک بۆ فێر بوونی زمانی دایکی، چەندە لە ڕووخان نزیکتری دەکاتەوە. هه‌ر بۆیە پێویستە هەموو لایەك بە گرینگی‌دان بە زمان و کلتور و شوناسی نەتەوەیی پارێزگاری لە زمانی دایکی بكەین و هەموو توانای خۆمان بەکار بێنین بۆ گەشە كردنی و پێش بە لەناوچوونی تەنانەت یەک وشە لە زمانەکەمان بگرین.
جارێکی دیکە بە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی, پیرۆزبایی خۆمان بە نەتەوەکانی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەت ڕادەگەینین و هەروەها سپاسی گەرمی سازمانی خەبات بە چالاكانی خۆنەویست و تێكۆشەری كورد پێشكەش دەكەین كە سەرەڕای هەڕەشەو فشارەكانی ناوەندە سەركوتكەرەكانی دەسەلاتی ئێران بەو پەڕی توانایان هەوڵ دەدەن نوسینی كوردیی فێری منداڵانی كورد‌و خوازیارانی دیكەی فێر بوونی ئه‌و زمانه بکه‌ن.
هیوادارین لە داهاتوودا، وڵاتی ئێران بە بوونی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و پەرلەمانی كۆتایی بە هەڕەشەو چەوساندنەوەكان بێت و گەلی كورد بە تێكڕای مافەكانی بگات.
جارێكی دیكە پیرۆز بێت رۆژی جیهانی زمانی دایك
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ كۆچی خۆری