خەباتمێدیا: سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، گیران.
خەباتمێدیا: سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، گیران.
رۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی"سەیفوڵڵا جەلیلی" کوڕی "ئیبراهیم"، "بەشیر حاتەمی" کوڕی "سدیق" و "غەفوور یاری" کوڕی "غەفار"، خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگـ"ـی شاری سنە، لە شاری دەماوەند، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، گیران.
هەواڵدەری کوردپا: ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بەکارهێنانی جامانە لە زەماوەندێکدا لەکاتی هەڵپەڕکێ و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش گیران، بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.