عەلی ڕەمەزانی، خوێندکاری زانکۆی تەکنۆلۆژیای ئەمیر کەبیر و ئەندامی تیمی ئۆلۆمپیادی مایکرۆ ئەلکترۆنیکی ئێران، لەلایەن لقی 26ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی ناڕەوای بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەم دواییانەدا عەلی ڕەمەزانی، یەکێک لە خوێندکار و لێکۆڵەرانی زانکۆی تەکنۆلۆژیای ئەمیرکەبیر و ئەندامی تیمی ئۆڵۆمپیادی مایکرۆ ئێلێکترۆنیکی ئێران، لەلایەن لقی 26 ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران بە تۆمەتی ساختەی کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە و تەبلیغات دژبە ڕژیم بە کۆی گشتی سزای 3 ساڵ و 7 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.
عەلی ڕەمەزانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران گیرا و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی ئیجرائاتەکان لە بەندی 202ی زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەلی ڕەمەزانی لە ساڵی 2021دا نازناوی باشترین تێز(پایان دورە) بەکالۆریۆسی کۆمەڵەی جیهانی (آی ایی ایی ایی) لە ساڵی 2021 ی بەدەستهێناوە، ئەمساڵیش میدال و دیپبۆمی شانازی 18هەمین ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی مایکرۆ ئەلکترۆنیکی لە وەڵاتی ئەرمەنستان بەدەستهێناوە.