لە کاتێکدا بەشێک لە دۆسیەی ناسراو بە شەهرەک_ئەکباتان، لە بێدادگای تاوانەکانی 1 بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، یەکەم دانیشتنی ئەم دۆسیە ڕۆژی سێشەممە 1ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی لە بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئەم دانیشتنە لە لقی 15ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تاران بەئامادەبوونی هەشت تۆمەتبار بەڕێوە چووو.
ئەم هەشت خۆپیشاندەرە کە ساڵی ڕابردوو گیرابوون بریتین لە میلاد ئارمون، عەلیدەزا کەفایی، ئەمیر محەممەد خۆش ئێقبال، عەلیرەزا بەرمەرز پوورناک، محەممەد مێهدی حوسێنی، حوسێن نێعمەتی، مێهدی ئیمانی و نەوید نەجاڕان.
بە ووتەی هێرانا، لەم کۆبوونەوەیەدا، دوای خوێندنەوەی تۆمەتی ساختەی تۆمەتباران، داوایان لێکرا کە بەرگرییەکانیان بۆ تۆمەتە ساختەکانیان بخەنە ڕوو، کە بریتین لە هەندێک دۆسیەی ساختە وەک شەڕ، کۆبوونەوە دژ بەئاسایشی وڵات، سووکایەتیکردن بە ڕێبەری جینایەتکاری ئاخوندی، تەبلیغات دژی دەسەڵات و ئەندامێتی لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم بخەنە بەر باس.
خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ناڕەزایەتییەکانی، ژن، ژیان، ئازادی یەکێک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی بەسیج بە ناوی ئارمان عەلیوەردی لە شارۆچکەی ئێکباتان لە باکووری ڕۆژئاوای تاران کوژرا و لەدوای کوژرانی ئەو هێزە ترۆریستیەی بەسیج، هێزە جینایەتکار و بەناوئەمنیەکانی ڕژیم 50 کەس لە لاوانی دانیشتووی ئەم شارۆچکەیەیان گرت.