پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی کۆمەڵەی نوسەرانی ئێران 

بەیاننامەی کۆمەڵەی نوسەرانی ئێران 
دەنگی خەباتی کوردستان

کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران هاوکات لەگەڵ 2ی ڕەشەمەی 1402،  ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە بەیاننامەیەکدا پێداگریان لەوە کردەوە کە قەدەغەکردنی زمانەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و هاووڵاتیبوونی خەڵکە.
 ئەم ناوەندە بە ئاماژە بەوەی کە ئەم قەدەغەکردنە ڕەوتی ئاسایی ڕژیمەکان لە ئێران بووە، ئاماژەی بە هەندێک لە ڕێگەکانی سەرکوتکردنی زمانەکان لە ئێران کردووە.
سەرکوتکردنی چالاکانی زمانی دایک، سنووردارکردنەکان و کۆت و بەند و قەدەغەکردنی جۆراوجۆر بۆ شارەزایانی زمانە نافەرمیەکان و جیاکاری لە نێوان زمانەکاندا بە فەرمیکردنی زمانێک وەک بەشێک لە ڕێگەکانی سەرکوتکردنی ئازادی زمانەکان باسکراون.
 به پێی ئه م به یاننامه یه دروشمی، ژن،ژیان، ئازادی تەنیا ناوێکی ڕەمزی نەبوو بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئازادیخوازانە، بەڵکو ئەو پەیامه گرنگەی هەبوو که ناتوانێت هیج جیاوازیەک له نێوان زمانەکاندا دروست بکات.
 ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە ساڵی 1999 لەلایەن یونسکۆوە پەسەندکرا و دواتر لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەندکرا.

8 مانگ و 30 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەیاننامەی کۆمەڵەی نوسەرانی ئێران 

بەیاننامەی کۆمەڵەی نوسەرانی ئێران 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن