فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانیان کە لەلایەن ڕژیمی ئێران پاڵپشتی دەکرێن و لە دژی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سووردا هەڵدراون، خستە خوارەوە.
هەروەها ڕایگەیاند كە شەوی ڕابردوو، هێزەكانیان مووشەكێكی جۆری كرووزی دژە كەشتییان كە بەرەو كەشتییەكان هەڵدرابوو، خستە خوارەوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت ئەو ڕێوشوێنانە ئازادیی کەشتیوانی دەپارێزن و ئاوە نێودەوڵەتییەکان سەلامەتتر و پارێزراوتر دەکەن.