خەباتمێدیا: رۆژی دوشەممە رێکەوتی 29ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە پارێزەرانی مافی ئاژەڵان بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر شێوازی کوشتنی سەگە بێ خاوەنەکان،لەبەرانبەر ش
خەباتمێدیا: رۆژی دوشەممە رێکەوتی 29ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە پارێزەرانی مافی ئاژەڵان بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر شێوازی کوشتنی سەگە بێ خاوەنەکان،لەبەرانبەر شارەداری تاران کۆبوونەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیرناØ› ئەو کۆبوونەوە نارەزایەتیە بەتێکهەڵچوون و گرتنی ژمارەیەک لە نارازیان کۆتایی هات.
جێی باسە کە ئەو پارێزەرانە لەدژکردەوەدا بەرانبەر شێوازی کوشتنی سەگەکان بە بەکارهێنانی دەرزی ئەسید یان سەم و شێوەگەلێکی دیکەی بێ ویژدانانە، ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای بەرەنگاربونەوەی ئەم کارەیان کرد.
ئیرنا نووسیویەتی،لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەدا، ناڕازیان قسەکانی نوێنەری شارەداری تارانیان بڕی و لەکاتی گەڕانەوەی ناوبراو بۆناو بینای شارەداری، هێندێک لە خۆپیشاندەران بەنیشانەی ناڕەزایەتی بەرەوڕووی ناوبراو رۆشتوون،لە ئەنجامدا هێزە ئینتزامیەکان دەستیان داوەتە بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران و گرتنی هەندێکیان.