پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرەنگاری خائینان بە میللەت و شۆڕش ئەركێكی تێكڕاییە

بەرەنگاری خائینان بە میللەت و شۆڕش ئەركێكی تێكڕاییە
دەنگی خەباتی کوردستان

هۆگر كوردستانی

یەكێك لە كۆسپ و بەربەستە سەرەكیەكانی هەر گەل و نەتەوەیەك و تێكۆشەرانی ئازادیخوازی كورد و گەلانی ئێران،بوونی خائین و  نیشتمان فرۆش و ناپاكە،چونكە دوژمن لە ڕێگەی خائین و دزو گەندەڵ و ماڵپەرەست و بێ‌ باوەران بە ئازادیی،سیاسەتە چەپەڵەكانی ئەنجام دەداو درێژە بە داگیركاریی و تاوانكاری دەدات. بە هۆی بوونی خائینان، تەبلیغاتی ژاراوی دەكات و لە ڕێگەی ئەوان،كردەوەی نەشیاو دەكات و ڕێگە خۆش دەكات بۆ  درێژەدان بە داگیركاری و ناڕەوایی. بوونی خائین و نیشتمان فرۆش لە ناو جەماوەردا كارەسات بارو زیانبارە، بەڵام بوونی خائینان لە ڕیزی شۆڕشی ڕەوادا، گەلێك زیانبارو مەترسیدارترە.
خائین و جاسوس و بەكرێگیراون لە ناو خەڵك دا، بوونە چاو و گوێی دوژمن و زانیاریان لە سەر هەڵسوڕانی تێكۆشەران و تەنانەت لە سەر كاری ئاسایی و ڕۆژانەی خەڵك بە ناوەندە ئیتلاعاتی و سەركوتكەرەكانی دەسەڵات داوەتەوەو دەیان تێكۆشەریان خستۆتە داوی دوژمن و دەیان لاوی خوێن گەرم و قارەمانیان بە زیندانی كردن و ئیعدام و شەهید كردن داوە.

چارەسەر ئەوەیەو زۆریش پێویستە،خائینان لە ناو كۆمەڵگەدا لە قاو بدرێن و ڕێكاری دروست بگیرێتە بەر بۆ سزادانیان و بە بایكوت كردن، چ لە باری پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و دوور كەوتنەوە لێ‌ یان و بە ڕسواكردنیان بە هەر ڕێگەیەك کە دەتواندرێ‌، سزا بدرین. 
دیارە بوونی خائینان لە ڕیزی جوڵانەوەو شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكانی گەلی ستەم لێكراوی كورد وگەلانی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتە ستەمگەرەكاندا، زیانی گەورەیان بە ڕەوتی جولانەوەی مافخوازانەو ئازادیخوزای گەیاندوە.خائینان وەك ستونی پێنجەم كاریان بۆ داگیركەران و دەسەڵاتە ستەمكەرەكان كردوەو خەیانەتەكانیان زیانی قەرەبوو نەكراوەی لە وڵات و هاونیشتمانیان و تێكۆشەرانی خەباتكار داوە.
 هەموان كەم تا زۆر، زانیاریان لە سەر خائینان و ئەو زیانانەی بە جوڵانەوەی ئازادیخوازی دەگەێنن هەیە. بە تایبەت لە ماوەی 45 ساڵ دەسەڵاتی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندەكان دا، خائین و نیشتمان فرۆش و بێ‌ باوەڕان بە ئازادیی،بە تاوان كردن و چڵكاوخۆری، پشتیوانی ئەو ڕژیمە دڕندەو ستەمكارەیان كردوەو بوونە هۆی ناكۆكی و ناتەبایی لە ناو شۆِرشداو دەوریان هەبوە لە سەرهەڵدانی جەنگی براكوژی كورد لەگەڵ كورد و پێشمەرگە لە بەرانبەر پێشمەرگەدا.
لە ڕیزی هێزە سیاسیە شۆڕشگێڕەكانی جوڵانەوەی ئازادیخووزای ئێران و كوردستان دا، جاسوس و بەكرێگیراوان پیلانەكانی ناوەندە جاسوسی و ئیتلاعاتیەكانیان جێ‌ بە جێ‌ كردوەو هەروەها بە ئەنجامدانی كردەوەی ترۆریستی و شەهید كردنی كادرو پێشمەرگەو بە تەقاندنەوەی ئوتۆمبێل و بنكەو شوێنی حەوانەوەی بەرپرسانی شۆڕش و كادرو پێشمەرگەكان زەربەتی گەورەیان لە سازمان وحیزبەكان داوە.
ئەو گشتە پیلانگێڕی و جاسوس سازی و ترۆریست پەروەری ڕژیمی ئێران لە كاتێكدایە كە گەلانی ئێران بە دەست هەژاری و گرانی خواردەمەنی و كەل و پەڵ وشتومەك دەناڵێنن و هەژاری باڵی بە سەر خانەوادەكاندا كێشاوە. ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە، بەشێكی بەرچاو لە سەرمایەی خەڵكی ئێرانی بۆ دروست كردنی گروپ و تاقمی ترۆریستی و جاسوس و نیشتمان فرۆش بەكار هێناوە.
بەداخەوە سیاسەتی ڕژیمی ئێران بۆ دروست كردنی جاسووس و خائین لە زۆر كاتدا سەركەوتوو بووەو ناوەندە ئیتلاعاتیەكانی ئەو دەسەڵاتە، دەیان كەسیان فریو  داوەو لە ناو خەڵكدا بۆ جاسوسی و تاوان كەڵكیان لێ وەردەرگرن و هەروەها دەیان نێرنە ڕیزی هێزە سیاسیەكانی كوردستان بۆ كردەوەی ترۆریستی و ئاژاوەگێڕی.
سازمانی خەبات یەكێك لەو هێزە سیاسیە تێكۆشەرانەی كوردستانە كە ڕژیمی دیكتاتۆر لە ئێران بە بەردەوامی هەوڵی داوە لە ڕێگەی جاسوس و بەكرێگیراوەكانی زەربەتی لێبدا. لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند كەسی خۆفرۆش و خائین و بەكرێگیراو لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات ئاشكرا بوون و درانە دەست قانوون.
ناوەندە ئیتلاعاتی و ترۆریستیەكانی ڕژیم بە شێوەی جیاجیای دیكەی وەك ئاژاوەگێڕی و دزیی و هەوڵ دان بۆ نەهێشتنی متمانەو  بێ‌ ڕێزی كردن بە ڕێبەریی و سەركردایەتی و تێكڕای پێكهاتەی سازمان، دەیهەوێ کە خاوەن باوەڕانی سازمانی خەبات لە ڕێبازی پیرۆزو پاكیان دڵسارد بكاتەوە.
لە جێگەی خۆیدایەو پێویستە، تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمان و خەمخۆران و پشتیوانانی سازمانی خەبات وەك هەمیشە بە پشت بەستن بە یەك دەنگی و پشتگیری لە سازمانی خەبات و بەربەرەكانی خائینان، بە شێوەی هەرەوەزی بەرەو ڕووی ئەو كەسانە بنەوە كە خەیانەت بە میللەتی كوردو سازمانی خەبات و جوڵانەوەی ئازادیخوزای لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیی دەكەن.
بێگومان هەر وەك هەمیشە سازمانی خەبات بەردەوام و سەركەوتوو دەبێ‌ لە ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی و رێبازی ڕێبەری گەورەمان مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و ڕێبازی شەهیدانی سوورخەلاتی سازمانی خەبات تا سەركەوتن و ڕزگاریی گەلی كوردو دابین كردنی ئازادیی و روِوخان و لە ناوچوونی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی.بە دڵنیایی هیچ خائین و نیشتمان فرۆش و هیچ پیلانێكی دوژمن كار ناكاتە سەر ورەی بەرزیی خەباتیەكان.

8 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرەنگاری خائینان بە میللەت و شۆڕش ئەركێكی تێكڕاییە

بەرەنگاری خائینان بە میللەت و شۆڕش ئەركێكی تێكڕاییە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن