یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کەمبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئوروپا بۆ یەک لەسەر چوار

کەمبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئوروپا بۆ یەک لەسەر چوار

خەباتمێدیا: سەرژمێرییە تازەکانی کومیسیۆنی ئوروپا نیشانی دەدەن کە بازرگانی دولایەنەی 28 ئەندامی ئەو یەکێتیە لەگەڵ ئێران لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردووی

خەباتمێدیا: سەرژمێرییە تازەکانی کومیسیۆنی ئوروپا نیشانی دەدەن کە بازرگانی دولایەنەی 28 ئەندامی ئەو یەکێتیە لەگەڵ ئێران لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردووی زایینی،لەپێوەند بە هاوشێوەی ساڵی پێشتر بەرێژەی یەک لەسەر چوار کەم بۆتەوە.
بازرگانی ئەو دوو لایەنە لەم ماوەیەدا گەیشتۆتە دوو ملیارد و 558 ملیۆن یۆرۆ، کە دەکاتە یەک لەسەر چواری رێژەی بازرگانی دوولایەنە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە کۆمیسیۆنی ئوروپا بڵاوی کردوونەوە، هەناردەی یەکێتی ئوروپا بۆ ئێران لەم ماوەیەدا بە دابەزینێکی 53 لەسەدی بە دووملیارد و 14ملیۆن یۆرۆ گەیشتووە، و هاوردەی ئوروپا لە ئێرانیش بە 93لەسەد دابەزین بە 418ملیۆن یۆرۆ داڕماوە.


5 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کەمبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئوروپا بۆ یەک لەسەر چوار

کەمبوونەوەی بازرگانی نێوان ئێران و ئوروپا بۆ یەک لەسەر چوار



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن