ستادی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا سێنتکام، ڕۆژی شەممە 5ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئامریکا 7مووشەکی کڕووزی دژە کەشتی سەربە حوسیە ترۆریستەکان کە لەلایەن ڕژیمی ئێران پاڵپشتی دەکرێن و ئامادە کرابوون بۆ سەر ئامانجگەلێک لە دەریای سووری لەنێو بردووە.
سێنتکام لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، بە ئاماژە بەوەیکە ئەم حەوت مووشەکە سەر بە حوسیەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی، بۆ بەرگری لەخۆیان لەنێو برد نووسی:
هێزەکانی ئامریکا، مووشەکەکان، شوێنی هەڵدانی و درۆنەکانی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکانیان دەستنیشان کردووە کە هەڕەشەیەکی کوتو پڕن بۆ سەر کەشتیەکانی هێزی دەریایی ئامریکا و کەشتیە بازەرگانیەکان لە ناوچەکەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکام هەروەها هاتووە کە: ئەم هەوڵانە بۆ پاراستنی کەشتیوانی و ئاوە نێو دەوڵەتیەکان و کەشتیەکانی هێزی دەریایی ئامریکا و کەشتیە بازەگانیەکانی دیکەیە.