زیندانی ناوەندیی زاهدان کە بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دادەنرێت، لە 9 بەند پێک هاتووە کە بەشی ٧ و ٨ی ئەم گرتووخانەیە لە بەشەکانی دیکە گەورەترن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی بەندی ۹ی زیندانی زاهدان ژیان کردن تێدا حەستەمە. زیندانیانی ئەم بەشە کە بە بەشی ئەمنی ناو دەبرێت، لە دۆخێکی سەختدا ڕاگیراون. جێی ئاماژەیە کە زیاتر لە ٢ مانگە زیندانیانی بەندی ٩ی ئەم بەندیخانەی ڕێگەیان پێنادرێت بە ئازادی پەیوەندی بە تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەکانیان بکەن.