بە پێی هندێک ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کە بێ ئومێد بوون لە بەشداریی گەلانی ئێران لە شانۆی هەڵبژاردن، بڕیاریان داوە کە بەکرێگیراوانی عێراقی سەر بە دەسەڵاتەکەیان ڕەوانەی ئێران بۆ پڕکردنەوەی ڕیزەکانی دەنگدان بكەن.بوونی بێوێنەی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی عێراقی لە شارە جیاجیاکانی ئێران، لە کاتێکدا دەگوترێ هیچیان حاجی و خوێندکار نین، ئاماژەیە بۆ پیلانگێڕیی حکومەت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناشەرعییەتی خۆی لە کاتی هەڵبژاردنی نمایشیدا.
هەندێک له هەواڵەکان دەڵێن؛ بەو هۆیە كە بەرپرسی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیاندووە کە ئەمساڵ، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، تۆماری مۆر لە بەڵگەنامەی لەدایک بووندا لابراوە.