یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنی ژنێکی حامیلە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی

مردنی ژنێکی حامیلە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی

خەباتمێدیا: ژنێکی حامیلەی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی دا.

خەباتمێدیا: ژنێکی حامیلەی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی دا.
رۆژی سێ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، ژنێکی خەڵکی ئاوایی دشەی سەر بە پاوە بە ناوی “ژیلا قادری زادە”بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە کاتی لەدایک بوونی منداڵەکەی گیانی دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە راگەیاندووە، کە ناوبراو بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە نەخۆشخانەی “ئیمام رەزای” کرماشان گیانی داوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لەلایەکی دیکەوە و ئێوارەی رۆژی ٢١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “جامە شورانی” دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی “شەهیدان”ی کرماشانی کرد و بە هۆی ئەوەی دەفتەرچەی دەرمانی نەبووە وەرنەگیراوە و دوای بەدواداچوونێکی زۆر ناچار بووە بەبێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەکە بە جێ بهێڵێت.
ئەو هاووڵاتیە کە تووشی جەڵتەی دڵ ببو، لە حەوشەی نەخۆشخانەکە کەوتووەتە سەر زەوی و گیانی داوە.


5 ساڵ و 3 مانگ و 2 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی ژنێکی حامیلە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی

مردنی ژنێکی حامیلە بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن