شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بریندار کردنی لانیکەم 20کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەخۆی ترۆریستەکانی ڕژیم

بریندار کردنی لانیکەم 20کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەخۆی ترۆریستەکانی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە بووە هۆی بریندار کردنی 20کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی، داڵاهۆ، سەروئاوا،مەریوان، پاوە، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی. هەروەها دەستیان بەسەر کەل و پەلی ئەم کۆڵبەراندا گرتووە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی شەممە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم جێگیر لە سنوری نەوسوود لە پارێزگای کرماشان، بەچەکی ساچمەیی تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لانیکەم 20کۆڵبەر لە ناوچەی سک، پشت، سەر دەست و لاقیان بەسەختی بریندار کراون و بۆ چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ ناوەنده دەرمانیەکان.
ناسناوی کۆڵبەرە بریندارکراوەکان بریتین لە:
محەممەد مورادی، بێهنام خوسرەوی، حەسەن بەهرامی ئەحسەن حوسێنی، تۆفێق ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆ، موبین کەرەمی، میلاد ڕوستایی، فەرزاد ڕۆستەمی و ئەمیر ڕەحمانی خەڵکی داڵاهۆ، ئارمان ڕەحمانی، مەحموود و مێهدی خەڵکی مەریوان، فواد فەیزی و یەحیا نووری خەڵکی سەروئاوا و مەیسەم ڕۆستەمی خەڵکی پاوە.

8 مانگ و 26 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کردنی لانیکەم 20کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەخۆی ترۆریستەکانی ڕژیم

بریندار کردنی لانیکەم 20کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەخۆی ترۆریستەکانی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن