٢٧٥ چالاکی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی لە ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و شانۆی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ڕژیمی ئاخوندی لە ئەو وڵاتەیان بە موهەندیسیکراو ناو برد و پێداگریان لەوە کردەوە کە ئامادە نین بەشداریی تێدا بکەن.
لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بە بێبەشکردنی بەرفراوانی بەربژێرەکان بۆ خولی دوازدەهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس ئیرتجاع کراوە و پێداگری لەوە کراوەتەوە کە هەڵوێست و پێگەی دامەزراوەی هەڵبژاردن لە ئێراندا تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی پێشوو زۆر خراپ ترە.
لەو بەیاننامەدا بە ڕەخنەگرتن لەو ڕەوتە کە لە ڕوونکردنەوەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تێڕوانینێکی بەرژەوەندیخوازانە بەردەوامن، باس لەوە دەکات کە سیاسەتی شکستخواردووی بەشداریکردن لە هەر هەلوومەرج و بە هەر نرخێک بێت، نەتەنیا ئەنجام و دەسکەوتی بەرهەمداری نەبووە، بەڵکوو لە ڕاستیدا بەردەوامبوونی ستەمکاری، جینایەت، ترۆر، کوشتن، سەرکوت، بەندکران و دەیان بەربەستی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دۆخی گشتی ئەمڕۆی ئێراندا کە لەگەڵ تێکجوونی ناوەندەکانی هەڵبژاردن بەرەوڕووین، پێشمەرجی یەکەم بۆ بەڕێوەچوونی هەر هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە، ڕێکخستنی گشتی لە چوارچێوەی دابینکردن و پاراستنی ئازادیی دەربڕین و چالاکییەکانی حیزبەکان، کۆبوونەوەکان، چاپەمەنی و میدیاکان، ڕێکخراوە سینفییەکان، بوونی ئۆپۆزسیۆن و لە کۆتاییدا، سەرپەرستیکردنی هێزە سەربەخۆ و بێلایەنەکان لەسەر ڕێگای بەڕێوەبردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە کە هیچ یەک لەو خاڵانەو هیچ خاڵێکی دیکەی دیمۆکراتیک لە شانۆگەریەکانی ڕژیم پا بەڕێوە ناچێت.
واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە پیداگریان لەوە کردەوە کە ئێمە بە شتێکی ئاسایی دەزانین کە بەشداریی لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەکەین، کە بە ڕوونی تێیدا موهەندیسیی دژایەتی لەگەڵ سەروەریی خەڵک کراوە.
لە کۆتاییدا وریایی یان داوە کە بەبێ بووژانەوەی ڕاستەقینەی دامەزراوەی هەڵبژاردن، بەشداریی ڕاستەقینە ڕوو نادات و گۆڕەپانی سیاسی فەرمی چارەنووسێکی باشی نابێت و خەڵک لەسەریانە کە ئەم شانۆگەریە بایکۆت بکەن.