لە بەردەوامی گرژی و هێرش بۆ سەر کەشتیوانی لە دەریای سوور لە سەرەتای شەڕی غەززە، هێزی دەریایی ئەمریکا هێرشێکی نوێی ڕاگەیاند.
بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەواڵی لە هێرشی گروپی حوسییەکانی یەمەن بە مووشەکی بالیستی دژە کەشتی، کە پێدەچێت کەشتی نەوتهەڵگری ئامریکایی "ئێم وی تۆرم تۆر" هەڵگری مادەی شیمیایی بە ئاڵای ئامریکا لە کەنداوی عەدەن بێتی، بە ئامانج کردووە.
ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە و مووشەکەکە تێکشکاوە.
فەرماندەی ناوەندی ئامریکا، سێنتکام هەر لەو ڕۆژەدا هەواڵی لە لەنێو بردنی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە سەر دەریای سوور بۆ بەرگری لەخۆی دا و ووتی،پێدەچێت سێهەم درپن بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە بەر بووبێتەوە.
سێنتکام هەروەها پێداگری کردەوە، ئەم هەوڵانە بۆ پاراستن لە ئازادی دەریاوانی ئاوە نێو دەوڵەتیەکان بۆ پارێزگاری زیاتری کەشتیە بازەرگانیەکانە.