بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شاهین گەلەداری زیندانی سیاسی کورد و بەندکراو لەزیندانی ناوەندی ورمێ و تەمەن 45ساڵ و خەڵکی گوندی (حەکی)سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ لەپارێزگای ورمێ، کە لەکاتی تێپەڕاندنی دەورانی حوکمی دووساڵەی لەم زیندانە بوو، شەوی یەک شەممە 6ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،بەرپرسانی ئەم گرتووخانەیە بە زیندانیان و خانەوادەی گلەداریان وتووە کە ناوبراو خۆی کوشتووە. تەرمی ئەم زیندانیە سیاسیە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری ورمێ.
شایەنی باسە کە شاهین گەلەداری ڕۆژی پێنج شەممە 9ی ڕەشەممەی 1397، بە هێرشی ئتلاعاتی ترۆریستی ورمێ و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی گیرا و دوای ماوەیەک بەدانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگایی ئازاد کرابوو.ناوبراو لە مانگی ڕەشەممەی 1399 لەلایەن لقی سێی بێدادگای بەناوشۆڕشی ورمێ بەتۆمەتی ساختەی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی گشتی بە دووساڵ زیندانی تەعزیری ناڕەوا سزا درابوو.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان، لەساڵی 2023لانیکەم 35بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم گیانیان داوە کە 60٪ئەم بەندکراوانە کورد بوون و لانیکەم 12زیندانی لە زیندانەکانی پارێزگای ورمێ مردون.