بەپێی ڕاپۆرتی سەچاوە هەواڵیەکان، لەم دواییانەدا سەبا ئازەر پیک، ڕۆژنامەوان، بەتۆمەتی ساختەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، بێ ڕێزی و هەڕەشه، بەکۆی گشتی سێ ساڵ حوکمی ناڕەوای بەسەردا سەپا.
هەروەها ئەم ڕۆژنامەوانە وەک سزایەکی زیادە، سزای دووساڵ قەدەغەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیاکانی بەسەردا سەپا.
ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای ئەنجوومەنی شۆرای ڕژیمی ئێران و بەشێک لە بەرپرسان، لەوانە عەلی ڕەزا ڕەزم حوسێنی، وەزیری پیشەسازی ڕژیم، سەرچاوەکان و بازەرگانی حکوومەتی حەسەن ڕۆحانی، زەهرا شێخی، ئەندامی نوێنەری پەرلەمانی ئێران و سەید موحسێن دەهەنوی ئەندامی هەیئەتی سەرۆکایەتیی مەجلیسی یانزەهەمی ڕژیم.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەبا ئازەرپیک پێشتر لە ماوەی ساڵانی 1393 و 1398 بە هۆی ئاشکرا کردنی گەندەڵی سیستماتیک لە نێو بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران گیرا و زیندانی کرابوو.