ڕۆژی پێنج شەممە 10ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، دانیشتنی بەناو دادگای حکومەت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ژمارەیەک لەچالاکانی زیندانیکراوی خەڵکی گیلان بەڕێوە دەچێ.
بە پێی هەواڵ و ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان،ڕۆژی پێنج شەممە 10ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای ساختەچی ڕژیم بۆ بەدوادا چوون لەسەر دۆسیەی ژمارەیەک لە چالاکانی مافی ئافرەتان و چالاکانی سیاسی بەندکراو لە گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە پارێزگای گیلان، لە لقی سێهەمی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە ڕشت، بەڕێوەدەچێ.
شایانی باسە، لە بەڕواری 25ی گەلاوێژی 1402ی هەتاوی، ژمارەیەک لە چالاکوانی ئەم پارێزگایە لەلایەن هێزه سەرکوتکەر و بەناو ئەمنیەکانی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەهێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم کەسانەو گرتوویانن، ناوی ئەم چالاکانە بریتیە لە: سارا جیهانی، هوومەن تاهیری، یاسەمین حوشدەری، شیوا شاە سیا، نگین ڕەزایی، واحدە خۆش سیرەت، مەتین یەزدانی، ئازادە چاوشیان، زەهرا دادڕەس، جلوە جەواهری و فروغ سەمیع نیا.
لەدوای تێپەڕ بوونی چەند ڕۆژ لە ڕێکاوتی 27ی گەلاوێژ، زۆربەی ئەم چالاکانە بۆ زیندانی لاکانی ڕەشت گوازرانەوە و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کۆتایی هاتنی بەدوادا چوون بۆ پەروەندەکانیان لە زیندان ئازاد کراون.