گوڵمان پێنجی خەرمانانە
گوڵمان پێنجی خەرمانانە
گوڵی پێنج پەڕ چەندە جوانە
ئەستێرەی ئاسمان دەدوێنێ
هەرتاوە و ڕەنگێ دەنوێنێ
من لەوپەڕ وتۆ لەوپەڕ
باهەڵبڵێین بەگوڵی پێنج پەڕ
بالێی بڵێین بەپێی توانا
تۆلە ڕەنگ ومن لەمانا
تۆبۆ دڵی کڕ لێدە زەنگ
بەباسی ڕەنگی ڕادە ژەنگ
من لەمانای سازکەم تۆمار
بۆخەباتی دژ بە زۆردار
مامۆستا شێخ جەلال حسینی (پەژار)